لاناس تۆڕێکی کۆمەڵایەتی زانستییە

پلەکانی بەکاربەر

🏆پلەی یەکەم: مێوان
ھەر بەکاربەرێک خۆی تۆمار بکات ئەو پلەیە وەردەگرێت.
- (٥) خاڵ وەردەگرێت.
- دەبێتە خاوەت پێگەی تایبه‌تی خۆی.
- بۆی ھەیە ڕۆژانە (٣) بابەت بڵاو بکاتەوە.
- ڕێگا پێدراوە لەم بەشانە (بابەتی گشتی، بیروڕای نووسەران).

 

🏆پلەی دووەم: نووسەر
> چۆنییەتی بەدەستھێنانی پلەی (نووسەر).
- بەلای کەمی (٢٠) بابەتی پەسەند کراوی بڵاو کردبێتەوە.
- لە ڕێگای (پەیوەندی کردن) داوای پلەی (نووسەر) دەکات.

> تایبەتمەندییەکانی پلەی (نووسەر)!
- (٥) خاڵ وەردەگرێت.
- پلەی (نووسەر) وەردەگرێت.
- بۆی ھەیە ڕۆژانە (٥) بابەت بڵاو بکاتەوە.
- بۆی ھەیە داوای مەدالیای ژیاننامە بکات.

- سه‌رچاوه‌ی به‌كار هاتووی بابه‌ته‌كان ده‌بینێت.
- ڕێگا پێدراوە لەم بەشانە (بابەتی گشتی، بیروڕای نووسەران، ڤیدیۆ و سەرنج، توێژینەوە و دۆسییە، کتێبخانەی کوردی).

 

🏆پلەی سێیەم: ھەژماری سەلمێنراو
> چۆنییەتی بەدەستھێنانی پلەی (ھەژماری سەلمێنراو)، دوو ڕێگا ھەیە:-
١/ تایبەت بە نووسەران
- دەبێت بەلای کەمی (٣) کتێبی چاپ کردبێت.
- بەلای کەمی (٥) بابەتی پەسەند کراوی بڵاو کردبێتەوە.
- لە کتێبخانەی لاناس کتێبەکانی بڵاو دەکاتەوە و پێناسەیان دەکات، ئەگەر ته‌نها به‌رگیش بێت.
- وێنە و ناوی لەسەر ھەژمارەکەی ھەبێت.
- ژیاننامەی پڕ کردبێتەوە.
- لە ڕێگای (پەیوەندی کردن) داوای پلەی (ھەژماری سەلمێنراو) دەکات.

٢/ تایبەت بە بلوگەران
- بەلای کەمی (٥٠) بابەتی پەسەند کراوی بڵاو کردبێتەوە.
- وێنە و ناوی لەسەر ھەژمارەکەی ھەبێت.
- ژیاننامەی پڕ کردبێتەوە.
- بەلای کەمی سێ مانگ جارێک بابەتێکی پەسەند کراو بڵاو بکاتەوە.
- لە ڕێگای (پەیوەندی کردن) داوای پلەی (ھەژماری سەلمێنراو) دەکات.

> تایبەتمەندییەکانی پلەی (ھەژماری سەلمێنراو)!
- (٣٠) خاڵ وەردەگرێت.
- پلەی (ھەژماری سەلمێنراو) وەردەگرێت.
- بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت بێسنور.

- بۆی ھەیە وێنه‌ به‌رز بكاته‌وه‌.

- بابه‌ته‌كانی ڕاسته‌وخۆ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و پێویستی به‌ پێداچوونه‌وه‌ نییه‌.

- بۆی ھەیە بابه‌ت له‌ به‌شێك بۆ به‌شێكی تر بگوازێته‌وه‌.

- سه‌رچاوه‌ی به‌كار هاتووی بابه‌ته‌كان ده‌بینێت.

- ڕێگا پێدراوە لەم بەشانە (بابەتی گشتی، بیروڕای نووسەران، وێنە و سەرنج، ڤیدیۆ و سەرنج، توێژینەوە و دۆسییە، کتێبخانەی کوردی، پەند و ئامۆژگاری، ڕێکەوت و ڕووداو).